AP ١٤٠٤ سەرماوەز ١١ ١٨:٢٠

سەرۆک پەرلەمانی ئێران: ئەورووپا بە فەرمانی ئەمریکا دەجووڵێتەوە

سەرۆک پەرلەمانی ئێران: ئەورووپا بە فەرمانی ئەمریکا دەجووڵێتەوە

سەرۆک پەرلەمانی ئێران ئەوڕۆ لە پرێس‌کۆنفڕانسێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەیی ئەورووپا گرت و وتی: ئەورووپا بە دوو بڕیاری نەزانانە لە پرسی ناڤۆکیی ئێران و پرسی ئۆکراین، ڕۆڵی خۆی لە بڕیاردانی گرینگی جیهانی و ناوچەیی لەدەەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف ئێوارەی ئەوڕۆ (سێ‌شەممە 11ی سەرماوەز) لە پریس‌کۆنفڕانسێک لە بینای شێص فەزوڵڵای مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، بە ئاماژە بە نەزانکاریی ئەورووپا لە بڕیارە گرینگەکانی لە سیاسەتی دەرەوەییدا، وتی: ئەوڕۆکە ئەورووپا لە لاوازترین دۆخی مومکینی سیاسەتی دەرەوەییدایە.

وتیشی: ئەورووپییەکان هەم لە پرسی ناڤۆکیدا و هەمیش لە پرسی شەڕی ئۆکرایندا سەلماندیان کە ئیرادەیەکیان لەخۆیان نییە و لە ژێر گوشاری ئەمریکادا سنەپ‌بەکیان چالاک کردووە.

سەرۆک پەرلەمانی ئێران لە درێژەدا سەبارەت بە ڕۆڵی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی جەختی کرد: یەکێک لە ڕەخنەکانی ئێمە لە ئاژانس ئەوەیە کە لە بەرامبەر هەڵمەتی سەرپێچکارانەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەدا.

ناوبراو بە ئاماژە بە شکستی لێبڕاوانەی ڕژیمی زایۆنی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، زیادی کرد: توانای چەندایەتی و کوالیتیی ئێمە لە بەرامبەر هەر جۆرە داگیرکاریی ئەمریکا یان ڕژیمی زایۆنی بەرز بۆتەوە و ئەوان بێ‌گومان وەڵامێکی زۆر قورس‌تر، کاراتر و وردبینانەتریان بەر دەکەوێت.

قالیباف هەروەها ئەزموونی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی 3ی نرخاند و ڕایگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ ئێمە ئەزموونێکی بەنرخ بوول لە هەلومەرجی ڕاستەقینەی شەڕ و لە ژێر پۆشەنی توانستە بەرگرییەکانی دوژمن، توانیم لە زەمانێکی کەمدا زیاتر لە 100 مووشەک بهاوێژین و بە وردبینییەکی سەرووی لەسەدا 70 ئامانجەکان بپێکین.

News ID 57758

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha